٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو بەرپرسی باڵای عێراق لە تەقینەوەكەی كازمییەدا كوژران

سەرچاوە: KDP.info

بەغداد-KDP.info-  سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراودا لە دەروازەی شاری كازمییە، دەیان كەس لە كوژراو و بریندار هەن، گوتیشی هەریەكە لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(ئەحمەد خەفاجی) لە قەوارەی بەدر و، بریكاری پێشووی وەزارەتی ناخۆی عێراق بۆ كاروباری ئاساییشی فیدراڵی لەنێوان كوژراوەكانی تەقینەوەكە بوون.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە KDP.info رایگەیاند: "ئاماری كۆتای قوربانیان تەقینەوەكەی ئێوارەی ئەمرۆی شاری كازمییە 22كوژراو و 58برینداری لێ كەوتەوە كە لەنێویاندا هەریەكە لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(ئەحمەد خەفاجی) لە قەوارەی بەدر و بریكاری پێشووی وەزارەتی ناخۆی عێراق بۆ كاروباری ئاساییشی فیدرالی، هەبوون."
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە دا كە خۆكوژێك بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، خۆی لە نزیك خاڵێكی پشكنینی هێزە ئەمنییەكان لە دەروازەی شارەكە بە ئاراستەی ناوچەی عتیفییە تەقاندووەتەوە.
شاری كازمییە یەكێكە لە شارە گەورەكانی نێو پارێزگای بەغداد، كە مەزاری دوو ئیمامی شیعە لەخۆ دەگرێت و یەكێكە لە ناوچە بازرگانییە فراوان و جەنجاڵەكانی بەغدا، ماوەی چەند رۆژێكە ئەم شارە بووەتە ئامانجی كردەوە تیرۆریستییەكان لە عێراق.

 

هەواڵی پەیوەندیدار