٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەترسی لەسەر بەغدا هەیە و لە زۆر شوێن سوپای عێراق گەمارۆ دراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-kdp.info- دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی نزیكبوونەوەی داعش لە فڕگەی بەغدا، ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، مەترسی لەسەر بەغدا هەیە، بەڵام میدیایەكی نێودەوڵەتی لە پشت ئەو كارەوە هەیە و بەو شێوەیە نییە لە میدیادا بڵاو بووەتەوە. ئاماژەیشی دا كە، ئەگەر پشتگیریی نێودەوڵەتی نەبێت، سوپای عێراق دەڕووخێت.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بە kdp.info-ی راگەیاند، لە واقعدا مەترسی لەسەر بەغدا هەیە و سوپای عێراقیش بەرەو ڕووخان دەچێت ئەگەر ورەی بەرز نەكرێتەوە و پشتگیریی نێودەوڵەتیی لێ نەكرێت، چونكە بارودۆخەكە لە هەموو شوێنەكان خراپە و خراپتریش دەبێت.

(شاخەوان) گوتیشی، لە ئێستادا چوار فەوجی دیكە لە ناوچەی زیراعی دیجلە لە نزیك روممادی گەرمارۆ دراون و نەك تەنیا لەوێ، بگرە لە زۆر شوێنی دیكەیش سوپای عێراق گەمارۆ دراون و چەك و تەقەمەنییان بە دەست ناگات و هاوكارییان ناكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گوتی، ئەو جووڵەیەی داعش كە هەیە، لە ناوچەی ئەبوغرێب و باشووری فڕگەی بەغدایە، كە نزیكەی 15تا20 كیلۆمەتر دوورن، بۆیە مەترسی لەسەر بەغدا هەیە و پێویستی بە هاوكاریی نێودەوڵەتی هەیە.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار