داعش لە مووسڵ رۆژنامەنووسێكیان گوللەباران كرد.. 70 تیرۆریست چەكەكانیان فڕێ دا و هەڵاتن

مووسڵ-KDP.info- چەكدارانی تیرۆریستی داعش، پێش دوو مانگ رۆژنامەنووسێكیان لە مووسڵ دەستگیر كرد و شەوی رابردوویش گوللەبارانیان كرد، هاوكات هەر ئەمڕۆیش 70چەكداری داعش چەكەكانیان فڕێ داوە و بەرەو سووریا هەڵاتوون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، شەوی رابردوو چەكدارانی داعش رۆژنامەنووس (موهەنەد ئەلعەگیداد) كە ماوەی دوو مانگ بوو دەستگیریان كردبوو، لە بازگەی غەزلانییە گوللەباران كردووە، چونكە ئەو رۆژنامەنووسە لە هەردوو كەناڵی سەمامووسڵی و كەناڵی مووسڵیە پەیامنێر و پێشكەشكار بووە.
(مەموزینی) زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ 70چەكداری تیرۆریستی داعش لە مووسڵ چەكەكانیان فڕێ داوە و بەرەو سووریا هەڵاتوون.
بڵند ئیبراهیم




