ئارنچ: بارزانی راست ده‌كا

ئانکارا-KDP.info- (بولەند ئارنچ) له‌باره‌ی روونکردنه‌وه‌کەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) گوتی: "روونکردنه‌وه‌ی به‌ڕێز
بارزانی روونکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که تورکیا یارمه‌تی داوه به‌ڵام وه‌ک پێویست نا."
(ئارنچ) گوتی: "به‌ڵێ راسته، به‌ڵام (بارزانی) هۆکاری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو. تورکیا ناچاره به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی له هه‌موو شتێک زیاتر پێ گرنگ بێ، هه‌موو که‌س ده‌زانێ که په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هەریمی کوردستانی عێراق باشه، جا چ (مه‌سعوود بارزانی) بێ چی (نێچیرڤان بارزانی)، تورکیا له‌وباره‌یه‌وه هیچ کێشه‌ی نییه به‌ڵام له‌وانه‌یه به‌هۆی رووداوه‌کانی کۆبانێیه‌وه هه‌ندێ داواکاری ئاگاسته‌ی تورکیا کرابێ ئێمه ئه‌و داواکارییانه له چوارچێوه‌ی یاسا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌که‌ین."
گوتیشی: "به‌ڵام ئه‌وه‌ی بارزانی جه‌ختی لێکردووەته‌وه هێرشی داعش له دوای موسڵ بۆ هه‌ولێر و ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئاسمانیی ئه‌مریکایه، به‌ڵی راسته ئێمه ئه‌و شتانه‌مان نه‌کرد، به‌ڵام بۆ نه‌کردنی ئه‌و شتانه‌ش زۆر هۆکار هه‌بوون، ئه‌وەش (بارزانی) له چوارچێوه‌ی راستگۆیی په‌یوه‌ندییه‌کانمان و هۆکاری هه‌ڵوێسته‌کانمان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وە له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانێ."




