٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لەبری بەشەخۆراک ھەر ھاووڵاتییەک بە 17ھەزار دینار قەرەبوو دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە لەو پارێزگایانە کە مانگانە بەشەخۆراکیان پێ نەدراوە لەبری ئەوە بە پارە قەرەبوو بکرێنەوە، لە بەرامبەردا بەرێوبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر دەڵێت، لە چەند رۆژی داھاتوودا پارەی قەرەبووی مانگێک بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش دەکەن.

بەرێوبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر(دارا دزەیی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە ئێستادا لیستی ناوەکانیان بە دەست گەییشتووە و چاوەرێی چەکی پارە دەکەن بۆ بانکەکانی ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت، بۆ ئەوەی پارەی قەرەبووی بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بکرێت."
(دارا دزەیی) گوتیشی، بڕیارە ئەم ھەفتەیە چەکی پارەیان بە دەست بگات و ھەرکاتێک گەییشت، ھەندێک رێکاری ئیداری و وردبینی ھەن ئەنجام دەدەن و دواتر دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
(دزەیی) روونیشی کردەوە، حکوومەتی عێراق چەند مانگێک بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتیانی نەداوە، بەڵام ئەم جارە تەنھا بۆ مانگی حەوتی ئەمساڵ قەرەبوو دەکرێنەوە کە بۆ ھەر ئەندامێکی خێزان 17ھەزار دینار دەبێت و جەختیشی کردەوە، ئەو مانگانەی کە بەشەخۆراک نەدراوە، ھاووڵاتیان ھەمووی قەرەبوو دەکرێنەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار