٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

خورماڵ.. دەستگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستیی خوێندنی بەسەر 2487 قوتابیدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

خورماڵ-KDP.info- لە پێناو خزمەتكردنی قوتابیانی كوردستان و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن و كارئاسانیی زیاتر بۆیان، دەستگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی بەسەر قوتابیانی 30 قوتابخانەی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەدا دابەش كرد.

رۆژی 13/10/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری پەروەردەدا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ و بەرپرسانی یەكە ئیدارییەكانی شارەكە و بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەكان، تیمی دەستگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنیان بەسەر 2487 قوتابیدا دابەش كرد، هەڵمەتەكە سەرجەم قوتابخانەكانی ناحیەكەی گرتەوە كە 30 قوتابخانەی خوێندنی بنەڕەتی بوون.

لەو بارەیەوە جێگری سەرۆكی دەستگای خێرخوازیی بارزانی (مووسا ئەحمەد) رایگەیاند، "بۆ ئەمساڵ بەپێی بەرنامەیەكی تۆكمە 40 هەزار جانتا و پێداویستیی خوێندن بەسەر قوتابیانی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكەین، هاوكات لە سەرجەم كەمپی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستانیش هەڵمەتەكان بەڕێوە چوون و توانراوە پێداویستیی قوتابیان بۆ خوێندنی ئەمساڵ دابین بكەین، هاوكات ئەمڕۆیش لە ناحیەی خورماڵ توانیمان جانتا و پێداویستییەكانی دیكەی خوێندن بەسەر 2487 قوتابی لە سەرجەم قوتابخانەكانی ناحیەكە دابەش بكەین، هەروەها ئەم چالاكییەمان بەردەوام دەبێت و سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە بێ جیاوازی دەگرێتەوە".
 

هەواڵی پەیوەندیدار