٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش لە مووسڵ حەوت كەسی گولـلەباران كردن.. 40 پۆلیسی تۆبەكاریش دەستگیر كران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چەكدارانی داعش 40 پۆلیسیان دەستگیر كردوون كە پێشتر تۆبەیان پێ كردبوون و بەمەیش ژمارەی ئەو پۆلیسانەی تاوەكو ئێستا دەستگیر كراون، گەییشتووەتە 500 كەس، هاوكات هەر ئەمڕۆیش تیرۆریستان حەوت كەسی دیكەیان گولـلەباران كردن.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، ئەمڕۆ لە گەرەكی زراعە لە ناوشاری مووسڵ، كۆمەڵەچەكدارێك تەقەیان لە چەكدارانی داعش كردووە و لە ئاكامدا پێنج تیرۆریست كوژراون.

(مەموزینی) زیاتر گوتی، هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی غەزلانییە لە رۆژئاوای مووسڵ، چەكدارانی داعش حەوت كەسیان گولـلەباران كردوون، بێ ئەوەی هۆكارەكەی ئاشكرا بكەن.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی كردەوە كە، ئەمڕۆ داعش لە مووسڵ 40 پۆلیسیشی دەستگیر كردوون كە پێشتر تۆبەیان پێ كردبوون، بەمەیش تاوەكو ئێستا 500 پۆلیس دەستگیر كراون و چارەنووسیشیان نادیارە.
دەشڵێت، جگە لەمە تاوەكو ئێستا چارەنووسی هەزار گەنجی پارێزگای مووسڵ دیار نییە كە نازانرێت لە كوێن و چۆن دەستگیر كراون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار