٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەستەمە سبەی وەزارەتە ئەمنییەكان یەكلا بكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-پەرلەمانتارێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەستەمە سبەی بتواندرێت پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان یەكلا بكرێنەوە، چونكە تاوەكو ئێستا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان (ئەشواق جاف)، بە kDP.INFO-ی راگەیاند، لە پشووی جەژنی قورباندا باس لە پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان نەكراوە و كوتلەكانیش لەسەریان نەگەییشتوونەتە رێككەوتن، بۆیە ئەگەر سبەی سەرۆكوەزیران كاندیدانیش پێشكەش بكات، دەنگی پێویست بەدەست ناهێنن و وەكو جاری پێشوو ناتواندرێت ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.
(جاف) زیاتر گوتی، پێویستە دانانی كاندید بۆ پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان لەسەر بنەمای شارەزایی و پسپۆڕی بێت، نەك وەكو جاری پێشوو كە دوو كاندید پێشكەش كرابوون یەكێك پزیشك و ئەوەی دیكەیش ئەندازیار بوو، چونكە ئەو پرسە پەیوەندی بە سیادەی عێراقەوە هەیە.
ڕوونیشی كردەوە كە، "جاری پێشوو ئێمە دەنگمان بە كاندیدەكانی پۆستی وەزارەتە ئەمنییەكان نەدا، چونكە پرس بە ئێمە نەكرابوو، بۆیە پێویستە ئەم جارە پرسمان پێ بكرێت و بزانین كاندیدەكان كێن پێش ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار