٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بەغدای گەمارۆ داوە.. ئەفسەرێکی ئەمەریکایی: دەیکات بە پایتەختی خەلافەت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.INFO-  عەقیدی خانەنشینکراوی ئەمەریکایی(ڕیک فڕانکۆنا)، هۆشداری لە بێتوانایی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەدات لە بەرانبەر بە تواناکانی چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و دەڵێ، داعش دەیەوێ بەغدای پایتەخت گەمارۆ بدات و شکستی پێ ببات و دواجار بیکات بە پایتەختی خەلافەتەکەی.. ئاماژەیشی دا، لە ڕووی کردەنییەوە بەغدا گەمارۆ دراوە و هێزەکانی حکوومەتی عێراقیش سەلماندیان کە بێتوانان.
(ڕیک فڕانکۆنا) دۆخی عێراق بە زۆر مەترسیدار ناو دەبات و دەڵێ، "بە هیوا بووین گورزە ئاسمانییەکان بەر بە پێشڕەویی داعش بگرن، لەگەڵ ئەوەیشدا هێزەکانی عێراق هەناسەیەک بدات و شار و شارۆچکەکانی بە دەست بهێنێتەوە کە پێشتر لە دەستی داون، بەڵام هێزی ئاسمانی هاوکار نەبوو و داعشیش لە دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکانی دی بەردەوامە."
ئەو بۆ سی ئێن ئێن زیاتر گوتی، ئەم بەرەوپێشچوونانە، بەو واتایەن کە، خەڵکی لە بێتوانایی هێزەکانی عێراق تێگەییشتوون.
دەربارەی تواناکانی داعش لە هێرشکردنە سەر شارێکی گەورەی وەک بەغدا، ئەو عەقیدە خانەنشینکراوە گوتی، "ئێمە هێشتا لە تواناکان و کاریگەریی داعش کەم دەکەینەوە، چەکدارانی داعش لە هەوڵدان گەمارۆی ئەو شارە بدەن، داعش لە باشوور و باکوور و ڕۆژئاواوە گەمارۆی داوە، سەرباری ئەوەی کە بەرەوڕووی هەندێ بەربەست دەبنەوە، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەو ناوچەیەی کە شیعە تێیدا نیشتەجێیە، پێشڕەوی دەکات."
زیاتر گوتی، "ئەمە ئەو شێوازەیە کە داعش پێڕۆی دەکات، شارەکان گەمارۆ دەدات، دواتر کردەی خۆکوژی ئەنجام دەدات، ئینجا هێرشی داگیرکاری بەرپا دەکات. لە ئێستادا کردە خۆکوژییەکان دەستیان پێ کردووە و بەغدا ئامانجیانە و دەیانەوێ بیکەن بە پایتەختی خەلافەتەکەیان."
دەربارەی هەڵوێستی ئەمەریکا و ئەو ئەرکەی لە ئەستۆیەتی، (فڕانکۆنا) گوتی، "ناشێت بواریان بدەین دەست بەسەر هەموو ئەو خاکەدا بگرن، بە کردەیی دەوڵەتیان هەیە و زۆرێک لە بەعسییەکانیان لەگەڵدان، ئەوان دەزانن چۆن ئیدارەی کارەکانیان بکەن و هەوڵ دەدەن دەوڵەت لەسەر ئەم خاکە بەرفراوانە دابمەزرێنن، وەهایش پێدەچێ بۆ ئەم مەبەستە کاری باشیان ئەنجام دابێ."
زریان زیاد


 

هەواڵی پەیوەندیدار