٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کودەتا یەکێک لە ئەگەرەکانی دەرنەکەوتنیەتی.. سەرۆکە گەنجەکە، لە مەراسیمی حیزبەکەیشی دیار نەبوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  دوابۆنە، سەردانی باپیرانی بوو لە 69 ـیەمین ساڵەی دامەزراندنی حیزبی کرێکارانی فەرمانڕانی کۆریای باکوور، کەچی سەرۆکە گەنجەکە دەرنەکەوت، ئەمە بۆنەیە و دەرنەکەوتنی لە چەندان بۆنەی دیکەیەدا، مێدیای ڕۆژئاوایی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
سەرۆکی کۆریای باکوور(کیم یۆنگ ئوون)، زیاتر لە مانگێکە لە بۆنە گشتییەکاندا دەرناکەوێ، ئەمڕۆ هەینییش(10ـی ئۆکتۆبەر)، لە یادی دامەزراندنی پارتیی کرێکارانی فەرمانڕان، هەر دەرنەکەوت، نەبوونی ناوی(کیم) لەو لیستەی ئاژانسی هەواڵی ئەو وڵاتەدا، لە پاڵ ئەو بەرپرسانەی کە ئامادە بوون و لە ڕێوڕەسمی سەردانکردنی باب و باپیرانی، (کیم یۆنگ ئای و کیم ئیل سۆنگ) لە پیۆنگ یانگ، ناڕۆشنیی چارەنووسی ئەو سەرۆکە گومانەکانی زۆرتر کردوون.
لە جیاتی ئەو سەرۆکە گەنجە، لەو ڕێوڕەسمەدا تەنیا چەپکە گوڵ بە ناوی ئەوەوە لەبەردەم پەیکەری باب و باپیرانی لە کۆشکی کۆمسوزان دانرا، بەڵام جێگرەکەی کە بە کەسی دووەمی ڕژێم ناو دەبرێ(هوانگ پیۆنگ)، کە بەم دواییە لە لایەن لیژنەی بەرگریی نیشتیمانییەوە هەڵبژێردرا، لەو مەڕاسیمی سەردانکردنەدا ئامادە بوو.
نەوەی (کیم ئیل سۆنگ) ـی دامەزرێنەری حیزبی شیوعی کە لە تەمەنی 31 ساڵیدایە، لە 3 ـی سەپپتەمبەر-ئەیلوول و لە تەممووز-یۆلیویش لە شاشەکانی تەلەڤزیۆنەوە دەرناکەوێ، ئەو پێشتر و لە 20 ـەمین ساڵیادی کۆچی (کیم ئیل سۆنگ) دووچاری ژانی قاچەکانی بووەتەوە.
ئەم دەرنەکەوتنەی لەو ماوە درێژەدا، پڕۆپاگندەی زۆری لە کیشوەری ئاسیادا بە دوای خۆیدا هێناون، زیاتر بەو هۆیەوەیە کە، کۆریای باکوور یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بە ڕووی جیهاندا داخراوە.
هەندێک دەڵێن: کێشەی تەندروستی هەیە، بە هۆی کێشەی جومگەکان، شکانی پێی، شەکرەوە دەناڵێنێ، هەندێکیش گەییشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە کودەتا کرابێ.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار