٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پارە کێشە و بێمتمانەیی خستووەتە نێو ڕیزەکانی داعشەوە.. تیرۆریستە بیانی و عێراقییەکان لێک ناڕازین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- لە نێو تیرۆریستانی داعشدا لە مووسڵ، سێ‌ ملیۆن دۆلار دەدزرێت و ڕێکخراوەکەیش بۆ لێكۆڵینەوە 15 کەسی دەستگیر کردوون. هاوکات تیرۆریستە بیانی و عێراقییەکان لێک ناڕازین و کێشە لە نێوانیاندا هەیە. 
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14 پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، ئەمرۆ هەینی، لە ناو شاری مووسڵ سێ‌ ملیۆن دۆلار دزراوە، داعشیش لەگەڵ چەندین كەسێکی ناو ریزەكانی خۆیدا دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە و بۆ ئەو مەبەستەیش پازدە كەسی دەستبەسەر كردوون، بە تۆمەتی دزینی ئەو بڕەپارەیە.
(سەعید مەموزینی) گوتیشی: "لەئیستادا دووبەرەكیێكی زۆر لە نێوان چەكدارانی داعشدا لەو شارە هاتووەتە ئاراوە، بە تایبەت کێشە کەوتووەتە نێوان چەكدارە تیرۆریستە بیانییەکان و تیرۆریستە عێراقییەکان"، زیاتر گوتی "بەپێی زانیارییەکانمان لە مووسڵەوە، ئەو دووبەرەكییە رۆژانە لە پەرەسەندندان و بە ڕوونی پێیانەوە دیارە."
(مەموزینی) پشتبەستوو بە زانیارییەکانی، لاسەر ئەو باوەڕەیە کە، "لە رۆژانی داهاتوودا كێشەی گەورە لە نێو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەدا روو بدات، چونكە لە هەڵسوكەوتی یەكتری رازی نین ."

نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار