٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێزەکانی عێراق، سێ لە مەترسیدارترین سەرکردەکانی داعشیان کوشتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سەرچاوەیەکی سەربازی بە تەلەڤزیۆنی عێراقییەی ڕاگەیاندووە، هێزە عێراقییەکان ئەمڕۆ هەینی، سێ لە مەترسیدارترن سەرکردەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامییان کوشتوون.
تەلەڤزیۆنی عێراقییە لە ڕاپۆرتێکیدا، لە زاری سەرچاوەیەکەوە گوێزتوویەتییەوە کە، "هێزێکی ئۆپەراسیۆنی ناوچەکە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە چەکدارەکان(میلیشیاکان)، لە ناوچەی ڤازڵیەی سەربە شارەدێی جرف ئەلسەخەر کە دەکەوێتە 25کم باکووری حلەوە، هەڵمەتێکیان بەرپا کردووە کە لە ئاکامدا، چەند کەسێک کوژراون کە لە ساڵی 2005-ەوە داواکراو بوون، ئەوانیش هەریەکە لە(مەیسەر خەلیل جەنابی)، (ئەحمەد فەندی جەنابی) و (محەممەد فەندی جەنابی)-ین، کە بە مەترسیدارترین سەرکردەکانن و، لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لە داواکراوەکان بوون."
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی، "کردەکە بۆ سەر ئەو ناوچەیە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری بووە کە، لە نێو گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەی فازڵیەوە دزەی کردووە، هێشتایش هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەگەلێکدا، ئەندامانی ڕێکخراوی داعشیان گەمارۆ داون."

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار