٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ھەشت ئافرەتی گولـلەباران کردن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوەڕاستی مووسڵ ھەشت ئافرەتیان گولـلەباران کردن، لەبەر ئەوەی فەرمانەکانی ئەوانیان جێبەجێ نەکردوون.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ(سەعید مەموزینی) بۆ KDP.info هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتیشی کە، یەکێک لەو ئافرەتانەی گولـلەباران کراوە، پزیشکە.

(سەعید مەموزینی) هۆکاری گولـلەبارانکردنی ئەوانی وەها ڕوون کردەوە "ئەو ئافرەتانە فەرمانی ئەوانیان جێبەجێ نەکردوون و لە زۆر پرس جیاوازییان لەگەڵ داعشدا ھەبووە، یەکێ لە هۆکارەکانیش نیکاحی جیھاد و باڵاپۆشی بووە، بۆیە ھەر ھەشت ئافرەتیان گولـلەباران کردوون."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار