٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئێران: ئەگەر حکوومەتی سووریا داوامان لێ بکات، ئامادەین هاوکاریی کۆبانی بکەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵوێستی سیاسی و سەربازیی خۆی لە ئامادەیی بۆ چوونە نێو کۆبانی ڕاگەیاند کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە گەمارۆ دراوە.
ئاژانسی فارس نیوز لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران(مەرزیە ئەفخەم) جەختی کردووەتەوە، لە ئامادەیی ئێران  بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ شاری کۆبانیی گەمارۆدراو، بەڵام ئەگەر حکوومەتی سووریا داوای لێ بکات، زیاتر گوتوویەتی، هەڵوێستی ئێران دەربارەی ئەم پرسە وابەستەی داوای فەرمیی حکوومەتی سووریایە.
(ئەفخەم) زیاتر گوتوویەتی، "کۆبانی بەشێکە لە سەروەریی نیشتیمانیی خاکی سووریا، ئەگەر داوامان لێ بکەن هەر هاوکارییەک لە توانادا بێت، ئەوا ئێمە ئامادەین."
دەربارەی ناردنی هاوکاری بۆ کۆبانی، لەو کۆنگرە ڕۆژناموانییەدا کە دوێنێ چوارشەممە سازی دا، (ئەفخەم) دەڵێ، ئەو هاوکاریانە مرۆیی و دەوا و دەرمانن، چونکە وەزری زستان هات و زیانی دانیشتوان زۆرە، ڕوونیشی کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا لەو ڕێکارانە دەکۆڵێتەوە بۆ هەماهەنگیی پێویست لە هەرچیی زووتر گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆبانی.
ئاژانسەکان - زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار