٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داوودئۆغڵو: 19 كەس گیانیان لە دەست داوە.. ئەوەی کرا پیلان بوو

سەرچاوە: KDP.info

ئانکار-KDP.info-  سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو) گوتی، بە هۆی ئاڵۆزییەكانەوە تا ئێستا 19 كەس گیانیان لە دەست داوە.

سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو) ڕایگەیاند، ئەم خۆپیشاندان و ئاڵۆزییانەی دوو رۆژەی دوایی، پێشتر بەرنامەیان بۆ داڕژاوە و كۆبانییان كردووەتە بیانوو، ئەمە لە كاتێكدایە كە هیچ پەیوەندییەكی ئەو خۆپێشاندان و ئاڵۆزییانە بە كۆبانییەوە نییە و تاقە مەبەستیان تێكدانی ئاساییش و ئارامی توركیا و لە ناوبردنی قۆناخی چارەسەری پرسی كوردە.
(داوودئۆغڵو) لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی دا كە، بە هۆی ئەو خۆپێشاندان و ئاڵۆزییانەوە تا ئێستا 19 كەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 145 كەسی دیكەیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراون.
گوتیشی، سەرەڕای گیانلەدەستدانی 19 هاووڵاتی، هاوكات زەرەر و زیانێكی ماددیی زۆریش بە دامودەستگاكانی حكوومەت و ماڵ و مڵكی خەڵكی مەدەنی گەییشتووە و توركیا لە بەرامبەر ئەو كردارانەدا بێدەنگ نابێت و بەرپرسانی ئەو كردارانە رووبەڕووی دادگا دەكاتەوە.

هیوا ئەردەلان
 

هەواڵی پەیوەندیدار