٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھەر خێزانێکی ئاوارەی مووسڵ ماوەی شەش مانگ و بۆ هەر مانگانە ملیۆنێک دیناریان دەدرێتێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، بڕیارە کارتێک بۆ ھەر خێزانێکی ئاوارەکانی مووسڵ دروست بکرێت و شەش مانگ و بۆ هەر مانگێک ملیۆنێک دیناریان بدرێتێ.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ(غەزوان داوودی) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا باس لەوە کرا کە بۆ ھەر خێزانێکی ئاوارە کارتێک دروست بکرێت و بەپێی ئەو کارتە ماوەی شەش مانگ و بۆ هەر مانگێک ملیۆنێک دیناریان پێ بدرێت."
(غەزوان داوودی)گوتیشی: "بڕیارە دوای ئەوەی ئەو ملیۆن دینارەی ئێستا پێیان دەدرێت تەواو بێت، دەست بە دروستکردنی ئەو کارتە بکرێت، چونکە لەئێستادا لەلایەن حکوومەتی عێراق ھەر خێزانێک ملیۆنێک دیناریان پێ دەدرێت و تائێستایش ئەو پرۆسەی دابەشکردنە تەواو نەبووە."
(داوودی) روونیشی کردەوە، لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆ دروستکردنی ھێزی پاسەوانی کە لە ھەموو پێکھاتە و نەتەوەکانی مووسڵ پێک دێت، بۆ پارێزگاریکردنی مووسڵ.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار