٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خۆپێشاندانەکانی دوێنێی تورکیا 14کەس گیانیان لە دەست دا

سەرچاوە: KDP.info

ئیستانبووڵ-KDP.info-  جەنگی کۆبانی، ئەو کوردانەی تەواو نیگەران کرد کە شەوی ڕابردوو دژ بە سیاسەتەکانی حکوومەتی تورکیا خۆپێشاندانیان بەرپا کرد و، بە هۆیەوە 14 کەس لە ناوچە جیاجیاکان بە هۆی توندوتیژییەوە لە خۆپێشاندانەکاندا گیانیان لە دەست دا.

مێدیاکانی تورکیا دەڵێن، بە هۆی توندوتیژی لە خۆپێشاندانەکان لە ناوچە جیاکانی باکووری کوردستان، 14کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی زۆری دیکەی خۆپێشاندەران بریندار بوون، ئەمەیش پاش ئەو بەگژیەکداچوونەی خۆپێشاندەران و پۆلیسی تورکیادا هاتە ئاراوە.
ڕووداوە خوێناوییەکان زۆرتر لە دیاربەکر بووە کە لە خۆپێشاندانەکەیدا 8 خۆپێشاندەر گیانیان لە دەست داوە. هاوکات بەرەوڕووبوونەوەی توند لە نێوان خۆپێشاندەر و پلعسدا لە چەند ناوچەیەکی ئیستانبووڵدا هاتووەتە ئاراوە.
لە چوارچێوەی ئەو توندوتیژییەی لە ماوەی خۆپێشاندانەکاندا وەبر هاتووە، پۆلیس 98 کەسی لە ئیستانبووڵ دەستگیر کردوون.
پەکەکە و هەندێ لە پارتییەکانی کوردییەکانی دیکەی باکووری کوردستان، هۆشدارییان داوە لە ئەگەری کەوتنی کۆبانی، ئەوا پرۆسەی چارەی پرسی کورد لە نێوان کورد و تورکیادا کۆتایی دێ، ئەوان بەرپاکردنی هەڵمەتی سەربازیی تورکیا بۆ پشتیوانی لە کۆبانی دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی بە پێویست دەبینن.

سەرۆککۆماری تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)، دوێنێ سێشەممە ڕایگەیاند، کۆبانی لە ئاستانەی تێکشکانە بە دەست ڕێکخراوی داعشەوە، بە پێویستیشی زانی کە، هێرشی زەوینی بۆ بۆ بەرگرتن بە تیرۆریستان بەرپا بکرێ.
(ئەردۆغان)هەر دوێنێ لە بەردەم ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستاندا گوتی، "ئەو ترسە کۆتایی نایەت ئەگەر بۆ بەرپاکردنی هەڵمەتی سەربازی هەماهەنگی نەکەین"، زیاتر گوتی، گورزە ئاسمانییەکان بەتەنیا بەس نین، ڕشیگەیاند، "مانگ ڕۆییشتن بێئەوەی ئەنجامێک بەدەستەوە بدرێ. کۆبانی لە ئاستانەی تێکشکانە."

ئاژانسەکان – زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار