٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

16 گرتووی دەست داعش لە زیندانی حەسەکە ڕادەکەن

سەرچاوە: KDP.info

حەسەکە-KDP.info-  ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریا و چالاکوانان ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لانی کەم 16 گرتوو خۆیان لە چنگی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەرباز کردووە.
یەکێک لە گرتووەکان بە ڕوانگای مافەکانی مرۆڤی سووریای گوتووە، زیندانییەکان لە کاتی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا لە شارەکە، یەکێک لە زیندانییەکان دەرگای زیندانی کردووەتەوە و ئەوانیش ڕایانکردووە.
ئەو زیندانییە ڕاکردووەی دەست داعش زیاتر گوتی، ئەوان کاتێک دەرگای زیندانەکەیان کردووەتەوە تەرمێکی زۆری تیرۆریستانی داعشیان بینیون.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانیش ئاماژە بە 30 کوژراوی تیرۆریستانی داعش دەدەن کە، زۆرینەیشیان بیانین. بەڵام هێشتا دەرنەکەوتووە کە ئەم ڕاکردووەکانی چنگ داعش، لە چ نەتەوەیەکن و ئاخۆ کورد لە نێویاندا هەن یان نا.

بی بی سی - زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار