٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بێپارەییانە.. مووسڵاوییەکان لە جیاتی کڕین، ئاڵوگۆڕ بە کەلوپەلەکانیانەوە دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سەرچاوەیەک ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ناحیەی ڕەبیعە لەلایەن ھێزەکانیی پشمەرگەوە کۆنترۆڵ کرایەوە، لەئێستادا داعش لە مووسڵ سووچاری قەیرانی سووتەمەنی بووەتەوە، بە جۆرێک لیترێک بەنزین بووەتە سێھەزار دینار و بوتڵێک غازیش بووەتە 150دۆلار.

نوێنەری پێکھاتەی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق  (مەلا سالم شەبەک) بە kdp.infoی راگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوودا ھێزی پێشمەرگە ناحیەی ڕەبیعەیان کۆنترۆڵ کردەوە، کە دەروازەیەکی زۆر گرینگ بوو بۆ داعش، بە تایبەت بۆ ھێنانی سووتەمەنی بۆ مووسڵ، بەڵام لەئێستادا سووتەمەنییان لێ قەدەخە کراوە و دووچاری قەیرانی سووتەمەنی بوونەتەوە، چونکە لەناو مووسڵیش پاڵاوتەکان لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە بۆردوومان کراون."
(مەلاسالم شەبەک) گوتیشی، "نرخی لیترێک بەنزین لە سنووری قەڵەمڕۆیی تیرۆریستان بووەتە سێھەزار دینار و بوتڵێک غازیش بە 150دۆلارە، زۆر بە کەمییش دەست دەکەوێت."
(ساڵم شەبەک) زیاتر گوتی، "جگە لەمەش، لە مووسڵ پارە زۆر کەمە و خەڵکەکە ھەژارن، لەئێستادا لە بێپارەییدا، خەڵک کەلوپەلەکانیان دەگۆڕنەوە، بە جۆرێک ئەمڕۆ کاوڕێک بە بوتڵێک غاز گۆڕدراوەتەوە."
هاوکات گوتی، "سوپاسی ھێزی پێشمەرگە دەکەین کە ڕەبیعەی کۆنترۆڵ کرد و توانی سووتەمەنی لە داعش قەدەخە بکات و بەدڵنیاییەوە، ئەمە کۆتایی داعشە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار