بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان پشتیوانییان بۆ داعش ڕاگەیاند

هەولێر-KDP.info- بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا.
گرووپی تاڵیبانی پاکستان، لە ساڵی 2007-ەوە بزووتنەوەی چەکدارییان دژ بە حکوومەتی وڵاتەکەیان پێک هێناوە و لە بەیاننامەیەکیاندا کە واژۆی ڕێبەرەکەیان (مەولانا فەزڵوڵڵا)-ی بەسەرەوەیە، بە بۆنەی جەژنی قوربان ڕووی پەیامی ئاراستەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام دەکات و دەڵێ، "شانازی بە سەرکەوتنەکانتانەوە دەکەین بەسەر دوژمندا، ئێمە لە خۆشی و ناخۆشییەکاندا لەگەڵتانین."
لە بەیاننامەکەی بە ناوی (فەزڵوڵلاوە) هاوکات هاتووە، "لەو ڕۆژە سەختانەدا، داواتان لێ دەکەین ئارامگرتوو و یەکگرتوو بن، چونکە دوژمنانتان ئێستا لە دژی ئێوە یەکگرتوون، ناکۆکییەکانتان وەلا نێن."
زیاتر دەڵێ، "جیهانی ئیسلامی لە وەها دۆخێکی سەختدا لە پشتتانەوەیە و بە ئەوەی لە توانایاندا بێ هاوکارتان دەبن."
زریان زیاد




