عەممار ئەلحەکیم: هانی حکوومەت دەدەین، بە کردەنی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدا چارە بکات

بەغدا-KDP.info- ڕابەری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی(عەممار ئەلحەکیم)، ئەمڕۆ یەکشەممە هەبوونی ئیدارەیەکی شکستبردووی لە نێو دەوڵەتدا ڕەت کردەوە، ئاماژەیشی بە هەنگاوی ڕاستی حکوومەتی نوێ دا، داوایشی کرد، وەزارەتە ئەمنییەکان بە کەسایەتیی لێهاتوو و پیشەیی بسپێردرێن، هاوکات داوایشی کرد، کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارە بکرێن.
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانیاندا لە بەغدا، (عەممار ئەلحەکیم) پرۆسەی سیاسی و کارەکانی حکوومەتی نوێ و پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدای خستنە بەر باس و ڕایگەیاند، "ئێمە بەهێزین لەبەر ئەوەی لەسەر مافەکانمان کۆکین و ڕێزەکانمان یەک دەخەین و بەرگریی لە داهاتوومان دەکەین، ئەمڕۆیش سەرباری مەترسییەکان بە ڕێگای ڕاستدا دەڕۆین، ئەمە قەدەری ئێمەیە کە هەمیشە بەرەوڕووی هەڕەشەکان ببیننەوە."
ئەو ئاماژەیشی دا بەوەی ئەمڕۆ عێراقییەکان بەرگریی لە خاک و کەرامەتی خۆیان و ئێستا و داهاتوویان دەکەن، کە دژ بە تیرۆر دەجەنگن.
ئەو جەختیشی کردەوە کە، "دەوڵەتی شکستبردوو لەئارادا نییە، بەڵام ئیدارەیەکی شکستبردوو بە دی دەکەین، ڕێ نادەین لە ژێر چەتری ئێمەدا ئیدارەیەکی شکستبردوو و گەندەڵ و بە کەموکوڕی هەڵگری ناوی ئێمە بێ"، زیاتر گوتی "ئەم گوتانەم ڕاستەوخۆ بۆ ئەو برایانەمانن کە بەرپرسارەتیی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە لە وەزارەتەکان و پارێزگاکان، شکستبردووانیش قبووڵ ناکەین، گەندەڵەکانیش قبووڵ ناکەین، هەروەها ئەوانەیش قبووڵ ناکەین کە کەموکوڕییان هەبێ، ئەمە پەیامنێکە و بە خوا و گەل و ڕۆڵەکانمان و ڕەوتەکەمان داون."
(ئەلحەکیم) جەختیشی کردەوە، "ئێمە حکوومەت هان دەدەین ڕێوشوێنی کردەنی بگرێتە بەر، تا ئەو کێشە و ناکۆکیانەی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای دەستوور، یاسا و ڕێزگرتنی پابەندبوونی بەرانبەر، ئێمە دەتوانین بگەین بە چارەیەکی قوول و تۆکمە، ئەمە ئەگەر بێت و بە لۆژیکی چارەکردنی کێشە و قەیارنەکان بیر بکەینەوە خاڵییان بکەینەوە."
ئاماژەیشی دا، "بڕوای پتەومان وایە کە، بێ ئاشتەوایی نێوکۆیی و سیاسیی ڕاستینە، هیچ دەرفەتێک لەبەردەم سەقامگیری و ئارامیی نیشتیماندا نییە، هیچ گەرەنتیێکیش بۆ هیچ ئاشتەواییەک نییە ئەگەر چوارچێوەیەکی یاسایی و دەستووریی ڕوونی نەبێ و، ڕێکاری حەقیقی بۆ نەگیرێتە بەر."
زریان زیاد




