٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بایدن داوای لێبووردنی لە ئەردۆغان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  جێگری سەرۆکی ئەمەریکا(جۆو بایدن)، لە پێوەندیدا بە سەرۆککۆماری تورکیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان)-ەوە ڕایگەیاندووە، قسەکانی ئەو کە لە زانکۆی هارڤارددا بۆ قوتابیانی کردوون، کە گوایە ئەوەی بە ناوی ئەوەوە بڵاو کراوەتەوە، تورکیا یەکێکی ئەو وڵاتانەیە کۆمەکی دارایی گرووپە تیرۆریستییەکانی کردبێ و چەکیشی پێ دابن، لێکدانەوەی هەڵەیان بۆ کراوە.
لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، (جۆو بایدن)، ئەم ئێوارەیە بە (ئەردۆغان)-ی ڕاگەیاندووە، دەخوازێت هەندێ ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو گوتارەیەوە بدات کە لە بەردەم قوتابیانی زانکۆی هارڤارددا کردوونی، بدات، وەک ئەوەی ئاژانسی ئانادۆڵ گوێزتوویەتییەوە، (بایدن) لە میانی ڕوونکردنەوەکەیدا، داوای لێبوردنی لە (ئەردۆغان) کردووە.
هاوکات هەردوو لا کۆک بوون لەوەی ڕاوێژی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەبێ لە هەموو بوارەکانی سەربازی، سیاسی و دیپلۆماسیدا، ئەمەیش لەپێناو گێڕانەوەی ئاساییش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار