٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێنتاگۆن گیانلەدەستدانی یەکەم سەربازی بەشداربووی لە شەڕی داعش ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، پێنتاگۆن گیانلەدەستدانی یەکەم سەربازی لە شەڕی دژ بە داعش ڕاگەیاند، کە لە کاتی هەوڵی نیشتنەوەی فڕۆکە جەنگییەکەیاندا کەوتووەتە نێو کەنداوی عەرەبییەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە راپۆرتێکیدا کە دوێنێ هەینی بڵاوی کردووەتەوە، کوژرانی یەکەم سەربازی ئەمەریکایی لە نێو ئەوانەدا کە لە شەڕی داعشدا بەشدارن، ڕاگەیاند، کە ئەویش ئەو کاتەی لە ئەرکێکی سەربازی بووە و بە هۆی خۆفڕێدانی لە فڕۆکەی سەربازیی جۆری ئۆسپرییەوە کەوتووەتە نێو ئاوی کەنداوی عەرەبی و گیانی لە دەست داوە.

ئەو فڕۆکەیە کە تایبەت بووە بە گوێزتنەوەی سەربازانی ئەمەریکایی، کاتێک لە سەر ئاوی کەنداو بووە، کۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە و خەریک بووە بکەوێتە خوارەوە، بەڵام دواجار بێ زیان بەسەر کەشتیی سەربازیی دەریایی وڵاتەکەیەوە دەنیشێتەوە.

زریان زیاد
 

هەواڵی پەیوەندیدار