٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خورماتوو.. لە بۆسەیەکدا نزیکەی 40 چەکداری شیعە بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو_kdp.info_ بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەکدارانی شیعە کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوە، لە ئاکامدا نزیکەی 40 چەکداری شیعە بوونەتە قوربانی کە کوژراو و بریندار لە نێویاندا هەن.

بەرێوبەری ئاساییشی خورماتوو(رائید فارووق ئەحمەد) بە kdp.infoی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی پردی زەرگە لە نزیک چیای حەمرین، کەتیبەی (ئیمام عەلی) کە شیعەن کەوتنە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوە و شەرێکی سەخت لەنێوان ھەردوو لا رووی داوە.. گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو شەرەدا، تا ئێستا 10تەرم و28بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

زیاتر گوتی، تا کەمێک پێش ئێستاش شەر لەنێوان ھەردوولادا بەردەوام بووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار