لایەنەكانی عێراق بە دیاریكردنی هادی عامری بۆ وەزیری ناوخۆ ڕازی نین

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق یەكلا نەبووەتەوە، لایەنەكانیش بە دیاریكردنی (هادی عامری) بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، ڕازی نین.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (ڕێناس جانۆ)، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info گوتی، "دانانی (هادی عامری) بە وەزیری ناوخۆ، یەكێكە لە ناكۆكییەكان لەسەر ئەو پۆستە، چونكە دەبێت كەسێك لەو شوێنە دیاری بكرێت كە جێگەی ڕەزامەندیی سەرجەم لایەنەكان بێت، بەڵام ناكۆكی لەسەر دیاریكردنی (هادی عامری) هەیە و بەشێك لە كوتلەكانی عێراق ڕەزامەندییان لەسەر نییە".
بڕیارە دوای جەژنی قوربان یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بێت بە سوێندخواردنی ئەو كەسانەی كە تا ئێستا بۆ وەزارەتەكان دیاری نەكراون و لەناویشیاندا وەزارەتی ناوخۆ.
كارزان هەورامی




