مانگی رابردوو زیاتر لە هەزار كەس لە مووسڵ كوژراون

مووسڵ-kdp.info- بەپێی ئامارێك، مانگی رابردوو لە پارێزگای مووسڵ هەزار و 184 كەس كوژراون و زۆرینەی هەرەزۆری كوژراوانیش چەكدارانی داعش بوون.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە kdp.info-ی راگەیاند، مانگی رابردوو لە مووسڵ هەزار و 184 كەس كوژراون، لەوانە 85 كەسیان هاووڵاتیی كوردی شەبەك و توركمانی شیعەن.
(مەموزینی) گوتیشی، ئەوانەی دیكە هەمووی چەكدارانی داعش بوونە، كە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە كوژراون.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، مانگی پێشووتر رێژەكە زۆر لەوە زیاتر بووە كە هەزار و 979 كەس كوژرابوون.
بڵند ئیبراهیم




