عەبادی بەرهەڵستیی حكوومەتەكەی لە بەشداریی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

بەغدا-KDP.info- سەرۆكوەزیرانی عێراق (حەیدەر عەبادی) بەرهەڵستكاریی حكوومەتەكەی لە بەشداریی وڵاتانی عەرەبی لە هەوڵی وەشاندنی گورزی سەربازی، كە مۆڵگەكانی داعش دەكەنە ئامانج، ڕاگەیاند.
(عەبادی) لە دیمانەیەكی تۆڕی ڕاگەیاندنی "بی بی سی"ـدا دەڵێ، "بە ڕوونی دەیڵێین، ئێمە هیچ هێزێكی ناعێراقی لە عێراقدا قبووڵ ناكەین، ئەگەر هاتبایە و پشتیوانیێكی كاریگەری ئاسمانیمان هەبووایە، داعشی تیرۆریستمان تێك دەشكاند."
جەختیشی كردەوە، "بەغدا ڕێككەوتنی جیاوازتری لە جۆری گرێدانی نێوان گەلان كە لەسەر بەرژەوەندیی هاوبەش بێ، دەوێ"، زیاتر گوتی، هێزەكانی هاوپەیمانان زۆر كەلێنی لە شەڕی داعش پڕ كردوونەتەوە.
چەند وڵاتێكی عەرەبی لە نێویاندا سعوودیە و ئەردەن، بەشدارییان لەو هاوپەیمانەتییە نێودەوڵەتییەدا كرد كە ئەمەریكا بەڕێوەی دەبات و دژ بە داعش وەستاونەتەوە.
(عەبادی) گوتیشی، "ئەو جەمسەربوونە نێودەوڵەتی و هەرێمییە هۆكاری دەركەوتنی ڕێكخراوی داعشە كە، لەو شوێنانەی لە عێراق و سووریادا دەستی بەسەردا گرتوون، دەوڵەتی خەلافەی تێدا ڕاگەیاندووە"، ئەو دەوڵەتە ئێستا دەڵێ، دەیەوێ پێوەندیی خۆی لەگەڵ دراوسێكانی باش بكات.
زریان زیاد




