٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی وەزیران فیدراڵ، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی نەخستووە بەر باسەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ساز دا و بە ھیچ شێوەیەک باسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی نەکردووە.

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراق(فازل نەبی) بە kdp.infoی راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام داوە، دواتر من پەیوەندیم بە ئەنجوومەنەوە کردەوە و باسیان لەوە کرد کە بە ھیچ شێوەیەک ھیچ بڕیارێک لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نەدراوە، بگرە ھەر باسیشی لێ نەکراوە."
بە باوەڕی (فازل نەبی)، ھۆکارەکەیشی رەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە کە ھیچ وەزیرێک کورد لە بەغدا نییە بەشداری لەو کۆبوونەوانە ھەبێت، چونکە بوونی ئەوان کاریگەریی خۆی دەبێت، بۆیە پێویستە دەستبەکار بن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە یەکێک لە خاڵەکانی کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردان دەبێت لەبارەی ناردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ بە ھیچ شێوەیەک باسی لێوە نەکراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار