٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەبدوڵڵای سەهۆڵ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوا لێی خوش بێ، حاجی عەبدوڵڵای سەهۆڵ

باوكی شەهید بەكری عەبەی سەهۆڵ و عەقید عوسمانی عەبەی سەهۆڵ
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری ناسراوی شاری سلێمانی و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، هەڤاڵ حاجی عەبدوڵڵای سەهۆڵمان پێ گەییشت. خوا ڵێی خۆش بێ دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانەی هەبوو. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین، کۆچکردوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك
 

هەواڵی پەیوەندیدار