٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا شێخ زاهید قەرەداخی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوالێخوشبوو مامۆستا شێخ زاهید قەرەداخی

باوكی هونەرمەندانی ناسراو دیاری قەرەداخی و بڵند قەرەداخی و برای هەردوو ماموستای هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی و ئەسعەد قەرەداخی..
هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی، مامۆستا شێخ زاهید قەرەداخیمان پێ گەیشت. پرسە و هاوخەمیی خۆمان بە ئێوە و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان رادەگەیەنین.
ماموستا شێخ زاهید زۆربەی ژیانی خۆی بۆ كاری پیرۆزی مامۆستایەتی و لەبواری زانست و پەروەردەدا تەرخان کرد و لەو بوارەشدا خزمەتێكی زۆری پێشکەشی گەل و وڵاتەکەی کردووە. لە خوای گەورە داواكارین گیانی پاکی مامۆستا زاهید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دواناخۆشیی خانەوادە بەرێزەكەتان بێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک
 

هەواڵی پەیوەندیدار