٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان داوای كردووە.. سیستەمی ئەمنی لە مووسڵ ڕێك دەخرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان لە پارێزگای مووسڵ، داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەكات تا لەسەر چەند خاڵێك ڕێك بكەون.

سەرۆكی كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ)، بۆ KDP.info گوتی، "ئێمە وەكو ئەنجوومەنی پارێزگا كۆبوونەوەیەكمان كردووە، كە تێیدا میوانداریی پارێزگاری نەینەوامان كردووە بۆ ئەوەی دۆخی مووسڵ لەو ناوچانەی كە سنووری هەرێمی كوردستانن لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاسایی بكرێتەوە، دواتر پۆلیسی هاوبەشیان بۆ دابنرێت و هەیكەلییەتی پۆلسی هاوتوچۆیش ڕێك بخرێتەوە، هەروەها داوامان كرد كەسێك بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی نەینەوا دەستنیشان بكات و دواتر هاوئاهەنگی بكرێت بۆ ئەوەی بەرنامەیەك بۆ ئاوارەكان دابنرێت، چونكە نزیكی زستان بووینەتەوە و دەبێت بیر لە گوزەرانیان بكرێتەوە".
گوتیشی، "خاڵی دووەم كۆبوونەوەكە پرسی قەرەبووكردنەوەی جووتیارانی ئەلقوش و نەینەوا بوو و هەروەها بڕی 10 ملیۆن دیناریش بدرێتە قوربانیانی ئێزدی".
كارزان هەورامی و حەكیم

هەواڵی پەیوەندیدار