٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا عەبدولواحید دیبەگەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوا لێی خۆش بێ مامۆستا عەبدولواحید دیبەگەیی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و کادیری دڵسۆز و کەسایەتیی ناسراوی شاری هەولێر و سەرۆکی کۆمەڵەی مامۆستایانی شۆڕشی ئەیلوول، مامۆستا عەبدولواحید دیبەگەییمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکار و هاوڕێیانتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ عەبدولواحید بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
 

هەواڵی پەیوەندیدار