٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند قادر مستەفا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو قادر مستەفا

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی نیشتیمانپەروەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، هەڤاڵ قادر مستەفامان پێگەیشت کە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوا لێی خۆش بێ دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک قادر بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک
 

هەواڵی پەیوەندیدار