٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەستگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی بەسەر 925 خێزانی ئاوارەی ئێزدی و شەبەك دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-kdp.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری سلێمانی، لە هەڵمەتێكدا دەیان جۆر پێداویستیی بەسەر 200 خێزانی پەنابەری ئێزدی و شەبەك و عەرەب لە قەرەداخ دابەش كرد، هاوكات لە كەمپی بەحركەیش لە شاری هەولێر دەیان جۆر خۆراك و پێداویستی درانە 725 خێزانی پەنابەر.

رۆژی 28/9/2014 ئۆفیسی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری سلێمانی لە درێژەی كار و چالاكییە خێرخوازییەكانیدا بۆ پەنابەرانی ئێزدی و شەبەك, هەستا بە دابەشكردنی دەیان جۆر كەلوپەل و پێداویستی بۆیان، لەوانە دابەشكردنی خۆراك و ئاوی خواردنەوە لە قەرەداخ و دەوروبەری و زڕگوێز كە لەو هەڵمەتەدا 200 خێزانی ئاوارەی ئێزدی و شەبەك و عەرەب سوودمەند بوون.
لە لایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسی دەستگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە لە شاری هەولێر، بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، كارتۆنێك خۆراكی وشك لەگەڵ سێ كیس لە برنج و ئارد و نیسك و دوو كارتۆن نانیان بەسەر 725 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار