٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هێزەكانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە بەسەر کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆک بارزانی لە بەسەرکردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە. ئەمڕۆ

هەولێر-KDP.info-  لە درێژەی بەسەرکردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 14ـی ئەیلوولی 2014، سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەرەكانی جەنگ، سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژهەڵاتی دیجلە کرد.
لەو سەردانەدا (سەرۆک بارزانی) دەستخۆشیی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو ناوچەیە وەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد و وەک زامنی ئازادیی کوردستان و پارێزەری گەل و وڵات.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا (سەرۆک بارزانی) گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.
 

هەواڵی پەیوەندیدار