٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

جۆن کێری و سەرۆك بارزانی دۆخی هەنووکەیی عێراقیان خستە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا، (سەرۆک بارزانی) و (جۆن کێری)، بیروڕای خۆیان لەبارەی پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد. وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هاوکات، پشتگیری و هاوپەیمانەتیی وڵاتەكەی لە شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا(جۆن كێری) لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) ـیەوە كرد.
لەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی سەردانەكەی خۆی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوو لا، بیروڕای خۆیان لەبارەی پڕۆسەی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد. هەر لەم پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، پشتگیری و هاوپەیمانەتیی وڵاتەكەی لە شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار