٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە هەردوو میحوەری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە بەسەر کردنەوە

سەرچاوە: KDP.info
سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) بەرەکانی جەنگی بەسەر کردنەوە. ئەمڕۆ

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، دوێنێ چوارشەممە سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی دیجلە کرد، لەو سەردانەدا کە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی پێشمەرگەکان لە سەنگەرەکانی بەرەوڕووبوونەوە و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی مەیدانیی بەرەی ڕۆژهەڵاتی دیجلە بوو، سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەیشی کرد و دەستخۆشیی هەڵمەت و سەرکەوتنەکان و ئازادکردنی ناوچەیەکی فراوانی ئەو میحوەرەی لێ کردن.
لە درێژەی بەسەرکردنەوەی بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەیش، ئەمڕۆ پێنجشەممە، (سەرۆک بارزانی) سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژئاوای دیجلە کرد. لەو سەردانەدا (سەرۆک بارزانی) دەستخۆشیی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەو ناوچەیە وەدەستیان هێنا و چەند ناوچەیەکی ستراتیژییان لە تیرۆریستان پاک کردەوە.
(سەرۆک بارزانی) سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد و وەک زامنی ئازادیی کوردستان و پارێزەری گەل و وڵات دەستخۆشی لێ کردن.
لە هەردوو بەسەرکردنەوەکەشدا بۆ میحوەرەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای دیجلە (سەرۆک بارزانی) گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار