سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێی خۆش بێ حوسێن عه‌لی كه‌مال دەکات

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو حوسێن عه‌لی كه‌مال
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر کاک حوسێن عه‌لی كه‌مال-مان پێ گەییشت کە بەهۆی نەخۆشییەکی گران گیانی سپارد. خواڵێی خۆش بێ بەشێکی زۆری تەمەنی خۆی بۆ سه‌قامگیریی ئاساییشی وڵاته‌كه‌مان و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان تەرخان کرد و چه‌ند ساڵێكیش وه‌ك بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی فیدراڵ خزمه‌تی كرد. لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم و كەسوكارین ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمیانم.
لە خودای گەورە داواكارم کاک حوسێن بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەواییش بە هەموولایەك ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
26ـی 8ـی 2014




