٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی و جۆو بایدن، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باس

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سوپاس و دەستخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند بۆ سەركەوتنەكان پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی دژی تیرۆریستان و پشتیوانی و پاڵپشتیی وڵاتەكەیشی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆردا دووپات كردەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ـی 8ـی 2014 جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا(جۆو بایدن) لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)-یەوە كرد.
لەم پەیوەندییەدا جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سوپاس و دەستخۆشیی خۆی بە (سەرۆك بارزانی) ڕاگەیاند بۆ سەركەوتنەكان پێشمەرگە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی دژی تیرۆریستان و پشتیوانی و پاڵپشتیی وڵاتەكەیشی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆردا دووپات كردەوە.
سەبارەت بە پڕۆسەی سیاسیی عێراق جێگری سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هیوای خواست كە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ لەسەر بنەمای دروست و دابینكردنی متمانە و چارەسەركردنی هەموو كێشەكان بێت. 

هەواڵی پەیوەندیدار