پاڵپشتیی حكوومه‌ت و گه‌لی نۆروێژیش بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیەنرا

هەولێر-KDP.INFO- لە په‌یوه‌ندیێکی تەلەفۆنیدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ، پاڵپشتیی حكوومه‌ت و گه‌لی نۆروێژی بۆ گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا راگه‌یاند و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا له (سه‌رۆك بارزانی) كرد. وه‌ك هه‌نگاوێكی پراكتیكییش، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، په‌یوه‌ندیێكی ته‌له‌فۆنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ(بۆرج برێندا)-ه‌وه پێ گه‌یشت.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ، پاڵپشتیی حكوومه‌ت و گه‌لی نۆروێژی بۆ گه‌لی كوردستان له شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا راگه‌یاند و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا له (سه‌رۆك بارزانی) كرد، به‌وه‌ی كە هێزەكانی پێشمەرگە رێگه‌یان نه‌دا تیرۆریستان پێشڕه‌وی بكه‌ن و توانییان تێكیان بشكێنن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "هیوادارین ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان و هه‌رێمی كوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا كردوویه‌تی، ببێته سه‌ره‌تای كۆتاییهاتن و تێكشكاندنی تیرۆریستان له ناوچه‌كه و جیهاندا." له درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ، هاوسۆزیی خۆی به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تیی ئه‌و هه‌موو هاووڵاتیانه نیشان دا كه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان ئاوارە بوونە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووه و روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا (سه‌رۆك بارزانی) سوپاسی هه‌ڵویسستی حكوومه‌تی نۆروێژی كرد و رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان به سه‌ربه‌رزییه‌وه له جیاتی جیهانی ئازاد، شه‌ڕی دەوڵەتێكی تیرۆریستی ده‌كات، كه چه‌كی هه‌ردوو سوپای عێراق و سووریای كه‌وتووەته ده‌ست و گوتیشی: "سه‌ربه‌رزین به‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی گیانی زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره بپارێزێ."
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئێمه له‌سه‌ر پاراستنی به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان سوورین."
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ ڕایگەیاند، وه‌ك هه‌نگاوێكی پراكتیكی، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دووپاتی كردەوە كە نۆروێژ، بەردەوام دەبێت لە هاریكاریی مرۆیی و حكوومه‌ته‌كه‌ی دیراسه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن ئه‌م هاوكاری و پشتیوانیانه فراوانتر بكرێن.




