٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بەریتانیا: سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بۆ بەریتانیا بابەتێكی پڕبەهایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  لە دیداریدا لەگەڵ (سەرۆک بارزانی)، سەرۆكی لێژنەی بەرگریی لە پەرلەمانی بەریتانیا سڵاوی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیای بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند و دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی پاڵپشتی لە گەلی كوردستان دەكات و هەرێمی كوردستان و سەقامگیری و پێشكەوتنەكەی بۆ بەریتانیا بابەتێكی پڕبەهایە.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە سەڵاحەددین،  سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، پێشوازیی لە سەرۆكی لێژنەی بەرگری لە پەرلەمانی بەریتانیا(ڕۆڕی ستیوارت) و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی كوردستان و عێراق و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و تیرۆریستان، تاوتوو كرا و هەروەها قسە لەبارەی رەوشی ئاوارەكان و چۆنییەتیی گەیاندنی هاریكاریی مرۆیی بەریتانیا كرا.
لەو دیدارەدا سەرۆكی لێژنەی بەرگریی لە پەرلەمانی بەریتانیا سڵاوی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیای بە (سەرۆك بارزانی) گەیاند و دووپاتی كردەوە، وڵاتەكەی پاڵپشتی لە گەلی كوردستان دەكات و هەرێمی كوردستان و سەقامگیری و پێشكەوتنەكەی بۆ بەریتانیا بابەتێكی پڕبەهایە.
پرۆسەی سیاسیی عێراق و دواهەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار