٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

کۆسرەت ڕەسووڵ، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی لە سەرۆک بارزانی پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 68 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كات.

ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌:

به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 68 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارته‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م.

هیوادارم ئه‌م یاده‌ گیانی برایه‌تی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی له‌ نێوان سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌كانی كوردستان پته‌وتر بكات و رۆحی به‌ره‌نگاری و به‌رخودانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌هێزتر بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆرستان ده‌یكه‌نه‌ سه‌ر خاكه‌ پیرۆزه‌كه‌مان.

دووباره‌ پیرۆزبێت یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی

جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

16ی ئابی 2014

هەواڵی پەیوەندیدار