سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری عێراق دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 8ـی 2014 سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)لە ڕێی تەلۆفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆككۆماری عێراق(د. فواد مەعسووم)-ەوە كرد.
لەم پەیوەندییەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایپێشهات و هەنگاوەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی و دەستووریی عێراق كرا و (سەرۆك بارزانی) دەستخۆشی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد بە بۆنەی هەنگاوە دەستوورییەكانی و هەروەها و ڕاسپاردنی كاندیدی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی ئاییندەی عێراقی.
(سەرۆك بارزانی) لەم پەیوەندییەدا پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ سەرۆككۆماری عێراق ڕاگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.




