٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی تورکیا کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 8ـی 2014 سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی) لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆماری توركیا(ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) كرد.

لەم پەیوەندییەدا (سەرۆك بارزانی) بە گەرمی پیرۆزبایی لە (ئەردۆغان) كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆماری توركیا و هیوای ئەوەیشی خواست كە لە ماوەی سەرۆكایەتیی (ئەردۆغان) بەرەوپێشەوچوونی توركیا لە گشت بوارەكاندا بەردەوام بێت. هەر لەم پەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا لە قۆناخی داهاتوو فراوانتر ببێت.

هەواڵی پەیوەندیدار