٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، جگە لە ئاڵای کوردستان، نابێ هیچ ئاڵایەکی دی لە نێو هیزەکانی پێشمەرگەدا هەڵ بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.INFO-  (سەرۆک بارزانی) بڕیاری دا، نابێ ئەو هێزانەی لە بەرەكانی جەنگ بەشدارن بە هێزە خۆبەخشەكان و ئەو هێزانەی سەر بە لایەنە سیاسییەكانن، بە هیچ شێوەیەك جگە لە ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئاڵایەكی دیكە هەڵ بكەن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) لە بڕیارەکەیدا جەخت دەکاتەوە، ئەم بڕیارە لەپێناو بەهێزتركردنی یەكڕیزیی نیشتیمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی نەتەوەیی و نیشتیمانیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و یەكخستنەوەی هەموو توانا مەعنەوی و سیاسی و جەماوەرییەكانی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا.

دەقی پەیاممەکە:

لەپێناو بەهێزتركردنی یەكڕیزیی نیشتیمانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی نەتەوەیی و نیشتیمانیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و یەكخستنەوەی هەموو توانا مەعنەوی و سیاسی و جەماوەرییەكانی خەڵك و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەدا، بڕیارماندا كە نابێ ئەو هێزانەی لە بەرەكانی جەنگ بەشدارن بە هێزە خۆبەخشەكان و ئەو هێزانەی سەر بە لایەنە سیاسییەكانن، بە هیچ شێوەیەك جگە لە ئاڵای پیرۆزی كوردستان ئاڵایەكی دیكە هەڵبكەن، ئەگینا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە و بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارەیش هەر دوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاودێری و بەدواداچوون بۆ هەر جۆرە حاڵەتێك بكەن كە پێچەوانەی ئەم بڕیارە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار