سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆككۆماری نوێی عێراق كرد

هەولێر-KDP.INFO- سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)، پیرۆزبایی لە سەرۆککۆماری نوێی عێراق کرد.
دوێنێ پێنجشەممە 24ـی 7ـی 2014، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، پیرۆزبایی لە (د. فواد مەعسووم) كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆككۆماری تازەی عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.




