٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی کەسایەتیی نیشتیمانپەرەوەر عەلی شەوقی

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی ئاغای شەوقی لە مەهاباد

بەداخەوە هەواڵی كۆچی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، کاک عەلی شەوقی - مان پێ گەییشت. خواڵێخۆشبوو دڵسۆزی ڕێبازی كوردایەتی بوو و لە ڕۆژە سەختەکاندا هەڵوێستی جوامێرانەی هەبوو.

لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

23ـی 7ـی 2014

 

هەواڵی پەیوەندیدار