سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەلا محەممەد ئەفە دەكات

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بەڕێز (ڕۆژهات ئامەدی) و بنەماڵەی (مەلا محەممەد ئەفە)
بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزتان و تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان لە باكوور خوالێخۆشبوو (مەلا محەممەد ئەفە) زۆر خەمبار بووین. خواڵێخۆشبوو هەتا كۆچكردنی كەسێكی ماندوونەناس و شۆڕشگێڕ و خزمەتكاری ڕێبازی كوردایەتی بووە و لە ڕێگەی خەباتیدا ئاوارەیی و دەربەدەریی زۆری بینیوە. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیێنم و بەشداری خەمتانم و لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەسعوود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
21ـی 7ـی 2014




