سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانداكۆ بووەوە

هەولێر-KDP.INFO- ئەمڕۆ شەمە 19ـی 7ـی 2014 لە سەڵاحەددین سەرۆكی هەرێمی كوردستان(مەسعوود بارزانی)، پێشوازی لە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان(نەوشیروان مستەفا) كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا ڕەوشی سیاسی و ئەمنیی عێراق خرایە بەر باس و قسە لەسەر دواپێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەگەرەکانی بەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کرا.
قسەکردن لەبارەی کاندیدی کوردستان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و دۆخی سیاسی و سەربازی و ئابووریی هەرێم تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.




