سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستە خانەوادەی شێخ عەبدولقادر شێخ عەبدولمەلیک فورات دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوا لێی خۆش بێ شێخ عەبدولقادر شێخ عەبدولمەلیک فورات
سڵاوی خواتان لێ بێت
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عەبدولقادر شێخ عەبدولمەلیک، کوڕی سیاسەتمەداری کۆچکردووی کورد شێخ عەبدولمەلیک فورات و نەوەی شێخ سەعیدی پیرانمان پێ گەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و مورید و هاوڕێیانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لەخوای گەورە داواکارم گیانی پاکی شێخ عەبدولقادر بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
17/7/2014




